کوردستانی

کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی دەکەونەوە کار

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی دەکەونەوە کار
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئایتی و کامێراکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی دەکەونە کار.

ئاکام عەلی عومەر بەڕێوەبەری ئایتی و کامێراکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەرچەندە لە رابردوودا بەھۆی کێشەی یاسایی و تەکنیکی کارپێکردنی کامێراکانی ھاتوچۆ راگیرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایەی کارەکانی وەرگرتووە بەردەوامە لەکاری خۆی و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە کار.

بەختیار محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی لەو بارەیەوە بە مەودا میدیای راگەیاند، لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایەی کارەکانی وەرگرتووە خەریکی کاری خۆیەتی و ئامادەکاری دەکات بۆ دەست بەکارکردرکردنەوەی کامێراکان، وتیشی، لە ئێستادا ناتوانین هیچ زانیارییەکی نوێ بدەین تا ئەوکاتەی کارەکان تەواودەبن و ئەوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە.

سەبارەت بە دەستکاری کردنی ئەو خێراییەی لە رابردوودا دیاریکراوە یان بڕی سەرپێچییەکان ئاماژەی بەوەکرد، خێراییەکان دەستکاری ناکرێت و لەو بڕوایەدام هەر هەمان خێرای بن کە لە رابردوودا داندراوە، بڕی سەرپێچییەکانیش وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan