کوردستانی
راپەڕین؛ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا مامۆستایەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی سەروچاوە لە سنوری قەزای رانیە ئاگر لە ماڵی هاوڵاتییەک کەوتەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی سەروچاوە لە سنوری قەزای رانیە ئاگر لە ماڵی هاوڵاتییەک کەوتەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، شەوی رابردوو ئاگر لەماڵی هاوڵاتییەک لە ناحیەی سەروچاوە لە سنوری قەزای رانیە کەوتەوە کە تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، لە ئەنجامیشدا هاوڵاتییەکی تەمەن 41 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاوڵاتییە پیشەی مامۆستا و خێزاندار بووە و شەوی رابردوو بەتەنها لەماڵەوە بووە، بۆ رزگاربوونی پەنای بردوەتە بەیتونە و سەربان، بەڵام بەهۆی دوکەڵی زۆر و زو بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە نەیتوانیوە خۆی رزگاربکات، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین وادەڵێت.
ر. ر
بیروڕا



