کوردستانی

مژدەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ دەرچوانی دانەمەزراو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ دەرچوانی دانەمەزراو
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی ئەوانەی دانەمەزراون دەرکرد و رایگەیاند، دەبێت رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی بە هەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومی نین 80%ی کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمتر نەبن.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە  هاتووە "دەبێت رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی بە هەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومی نین 80%ی کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمتر نەبن، و سەرجەم کۆمەڵگە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەبێت جێبەجێی بکەن".

لە نوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، مامۆستای میلاکی حکومی مافی هەیە پاش وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی کاربکات.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan