کوردستانی
لەم ناوچەیەی کوردستان یەکەم بەفری ئەمساڵ باری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە، دهۆک 41 پلە، سلێمانی 43 پلە، هەڵەبجە 43 و کەرکوک 45 پلە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە "لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ کە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئاو و هەوای سیبریاوە، باران بارین بەردەوامە، هاوکات لە چیای ئاگری باکوری کوردستانیش بەفرباریوە".

بیروڕا



