کوردستانی
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیک به‌نزینخانه‌ی سارا نۆژەندەکرێتەوە، بۆیە داوا دەکەن شۆفێران شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی نزیكی شه‌قامەکە به‌كاربهێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند، تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی شه‌قامی نزیك به‌نزینخانه‌ی سارا به‌ره‌و دووڕیانی سه‌رچنار لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود قیرتاو ده‌كه‌ن و بەوهۆیەش بەشێکی شەقامەکە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ته‌واوبوونی كاره‌كه، داوا له شۆفێران دەکەن شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان نزیك شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كاربهێنن.
ئەوە لە کاتێکدایە لەئێستادا سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەستپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی تەرخانکردوە.
ر. ر

بیروڕا