کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەى نرخى نانەوە دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران کۆبووەوە و رایگەیاند، رێککەوتووین کە لەمەودوا هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئابی 2021 نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران لەگەڵ قایمقامی سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی نانەواخانەکان کرد کە خۆی لە گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی دەبینێتەوە، قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند"بڕیاردرا نرخی نان وەکو خۆی بمێنێتەوە و هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت".

قایمقامیەتی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە نوێنەرایەتی تەواوی خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان کێشەکانی باس کرد کە خۆی لە گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و زۆری باجی تازەکردنەوەی مۆڵەتدا دەبینێتەوە و فشاری زۆری لەسەر دروستکرد، لەهەمان کاتدا لەخەمی ژیانی هاووڵاتیانیشداین، بەڵام ئێستا فشاری زۆرمان لەسەرەو لە زەرەرداین".
لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی پێی راگەیاندوون، کە لە کێشەکانی ئەوان تێدەگات "دەزانین بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە و شارەکەمانن و زەرەرمەندی یەکەم ئێوەن، لە چەند لایەکەوە هەوڵێکی زۆرمان بۆ چارەسەری کێشەکان داوە، ئومێد دەکەین لە ئایندەدا ئەنجامەکەی ببینین".
قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، رێگە نادەن بە هیچ جۆرێک ئارد ببرێتە دەرەوە و لە هاتنەناوەوەشدا هەوڵدەدەن رسوماتی لەسەر نەبێت و دەزانم هەمووتان لە زەرەردان، بەڵام با هەوڵ بدەین بە هەموومان رێگە بگرین لە گرانبوونی نرخی نان، چونکە دواجار شارەکەمان و کۆمەڵگەکەمان زیان دەکات".
ر. ر
بیروڕا