کوردستانی

هاوڵاتییەک هاک دەکرێت و لەژێر هەڕەشەدا بڕی چوار هەزار دۆلاری لێ دەسەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک هاک دەکرێت و لەژێر هەڕەشەدا بڕی چوار هەزار دۆلاری لێ دەسەندرێت
مەودا میدیا-

پۆلیسی سەیدسادق دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە فەیسبوکی هاوڵاتییەکیان هاک کردووە و دواتر لەژێر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى تایبەتییەکانی بە چەند جارێک چوار هەزار دۆلاریان لێسەندووە.  
  
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئابی 2021 راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمار كرد كە فەیسبووكەكەی هاك كراوە و لەژێر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تایبەتییەكانی ناو فەیسبووكەكەی بەچەند جاریك چوار هەزار دۆلاری لێسەندراوە".  
  
ئەوەشی خستووتەڕوو "دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشدا دانی بەوەدا نا كە كەسێكی تر هاوكارییەتی بۆیە لەماوەیەكی كورتدا توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیربكرێت".  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( ه ، أ ) ، (ه ، ح ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون".

ر. ر
  
Qaiwan
Qaiwan