کوردستانی
بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی دەرکرد و بڕیاردرا خوێندن لە خوێندنگەكان لە بەرواری 14/ 9/ 2021 دەستپێبکاتەوە، هاوکات ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەكانی پۆلی دوازدە رادەگەیەنرێت.
نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021- 2022 لەگەڵ چەند بابەتێكی تری تایبەت بە رەوشی خوێندن و قوتابیان، بە ئامادەبوونی وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و باس لە چەند بابەتێکی تایبەت بە خوێندن کرا.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکردووە "حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار".
لای خۆیەوە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەروەها رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە رادەگەیەنرێت.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە ئامادەکارییەکان كرد بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان و رایگەیاند، خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان 1/9 تاوەکو 25/9 خوێندن دەستپێدەکات لەناو هۆڵەكانی زانكۆ.
هەروەها وتیشی "بەپێی رۆژژمێری زانکۆیی زانکۆکان ئامادەکارییەكانیان دەستپێکردوە و بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەست پێدەکات" دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەكە بۆچونەکانی پەیوەست بە قبوڵ مەرکەزی (ناوەندی) خرانەڕو لەگەڵ چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستی بازاڕ بگونجێت، بەشداران جەختیان لە گرنگی خوێندنی پیشەیی كردەوە و هاوڕابوون پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت.

ر. ر
بیروڕا