کوردستانی
رۆژی چوارشەممە ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیاش یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت.
لە چەند رۆژی رابدوودا جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "ئەولەویەتى ئەو داهاتەى کە دێتە دەستى حکومەت بۆ مووچە دەبێت و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە هەموو 25ى مانگێک مووچە دابەشدەکرێت".
بەوپێیەشبێت رۆژی چوارشەممە کەدەکاتە 25ی ئابی 2021 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و بە پێی زانیارییەکانی مەودامیدیاش، یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا عیراق دەستی بەدابەشکردنی مووچە کردووە و بڕیارە لەدوای تەوابوونی دابەشکردنی مووچە راستەوخۆ 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەش لە هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات
ر. ر

بیروڕا