کوردستانی
زیاتر لە 100 ھەزار نەمام لە چیای گۆیژە دەڕوێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پڕۆسەی سەوزکردن و پاراستنی ژینگە و سروشتی هەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی بەردەوامە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە زیاتر لە 100 ھەزار نەمام دەڕوێندرێن.
پڕۆسەی سەوزکردن و پاراستنی ژینگە و سروشتی هەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی بەردەوامە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە زیاتر لە 100 ھەزار نەمام دەڕوێندرێن.
لە راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی پێشوازیکردووە لە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی شاخەوانانی کوردستان کە لە رابردوودا گرنگیی زۆریان بە پاراستنی ژینگەی هەردوو چیاکە داوە.
هاوکات لەبارەی پڕۆژە و کەمپینی سەوزکردنی چیای گۆیژە قایمقامی سلێمانی رایگەیاند "لە ماوەی دوو ساڵی رابردووی کارکردندا توانیویانە بە ھاوکاری کۆمپانیاکان بەھەزاران نەمام لە سەر رووبەری 800 دۆنم زەوی لە گۆیژە بڕوێنن، کە ئەمە ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەوزکردنی چیاکە و ھاوکات پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە و سەرباری گرفتی کەمئاوی، بەهەوڵی ھەموو لایەک پارێزگاری لەو دار و نەمامانە کراوە کە روێندراون و لە لەناوچوون پارێزراون.
هەروەها لای خۆشییەوە سوپاسی کۆمپانیاکانی (قەیوان، ئاسیاسێڵ، تانوپۆ، دەروازە و ماس)ی کرد کە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بۆ ژینگە و سروشتی ناوچەکە ھەریەکە و رووبەرێک زەوییان لەسەر ئەرکی خۆیان سەوزکردووە و بۆماوەی سێ ساڵ خزمەتی دەکەن، دواتریش رادەستی فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانی-یان دەکەن.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



