کوردستانی
وەزیری پەروەردە: بەشێکی زۆری خوێندکارە یەکەمەکان لە قوتابخانە حکومییەکان بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند و ئاماژە بەوەشدەکات بەشی هەرە زۆری خوێندکارە یەکەمەکان لە قوتابخانە حکومییەکان بوون.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "حەوت وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیمان هەبووە لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە 124 هەزار قوتابی لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییان کردووە، هەروەها لە بەشی زانستی 18 قوتابی یەکەم و 44 قوتابی دووەم بوون و یەک قوتابیش سێیەم بووە".
باسی لەوەشکرد "لە بەشی وێژەیی یەک قوتابی یەک و دوو قوتابی دووەم و دوو قوتابی دیکە سێیەم بوون"، هەروەها وتی "بەشی هەرە زۆری خوێندکارە یەکەمەکان لە قوتابخانە حکومییەکان بوون".
لەبارەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشی ئیسلامی و پیشەیی وتی "بەشی پیشەیی پێنج خوێندکار یەکەم و چوار خوێندکار دووەم و پێنج خوێندکار سێیەم بوون، هەروەها بەشی ئیسلامی یەک خوێندکار یەکەم و یەک خوێندکار دووەم و یەک خوێندکار سێیەم بووە".
س.س

بیروڕا