کوردستانی
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان مژدەیەک دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سوودەكانی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەوەیە كە ئەو كارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاوڵاتییان، ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا رۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان و پلان هەیە زیاتریش بکرێت.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سوودەكانی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئەوەیە كە ئەو كارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاووڵاتییان دەبێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت، هەروەها لە %70 ی كارمەندانی كەرتی تایبەتی كارەبا لە كارمەندانی كەرتی گشتی كارەبا دەبن و مووچەكەشیان كەرتی تایبەت دەیدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەركەوتنی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەك دایە. پێشتر لە بۆردی ماڵان سەرپێچی دەكرا و ئێستا زەحمەتە سەرپێچی لە پێوەری زیرەك بكرێت, تائێستا زیاتر لە 827 ھەزار پێوەری زیرەك بەستراون".
باسی لەوەشکرد "لە رۆژی 15 ی حوزەیران، پێنج یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە هۆی پرۆسەی چاككردنەوە (صیانە) لە كاركەوتن و بڕی پێدانی كارەبا كەمتر بووە. سەرۆكی حكومەت 40 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كرد و دوو یەكە گەڕانەوە و ئەم رۆژانەش سێیەم یەكە دەگەڕێتەوە و دۆخی كارەبا باشتر دەبێت".
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "ئێستا ڕۆژانە 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان و پلان ھەیە زیاتر بكرێت و ھەر ئەم هەفتەیە كاتژمێرێك زیادكراوە".
س.س
س.س
بیروڕا