کوردستانی

پێنجوێن بۆردوومانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنجوێن بۆردوومانکرا
مەودا میدیا- 

بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا، تەنها زیانی مادی هەبوو و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021 لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکرا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بۆردومانەکە سنووری هەر یەک لە گوندەکانی کانی میران، هۆمەرەسێنان، وریا ئاوای گرتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانیكی گیانی نەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan