کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی سوتاندانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوا ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنکەی پۆلیسی وارماوە تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری نیسان پیكاب لەبەردەم ماڵەكەیدا سوتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، ع) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan