کوردستانی
جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە: لیوا هەیە 500 کەسە لەکاتێکدا نابێت لیوایەک لە 2000 کەس کەمتربێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان باشن و هەنگاوی کارا دەنرێن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەرک و شوێنی لیواکان دوای یەکخستنەوەیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان باشن و هەنگاوی کارا دەنرێن، بۆ نمونە هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو هاتوونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا مووچەکانیان دەچێتە سەر وەزارەت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە یەکەی 70 و 80 لیوا هەیە 500 کەسە لەکاتێکدا نابێت لیوایەک لە 2000 کەس کەمتربێت، بۆیە بە یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80 لیواکان کەم دەبێتەوە".
باسی لەوەشکرد "یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغی باشی بڕیوە، لیواکان یەکدەخرێتەوە و هێزی هاوبەشی لێدروستدەکرێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".
لەبارەی گۆڕانکاری ئەرک و شوێنی لیواکان جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە وتی "ئەرک و شوێنی ئەو لیوایانە دوای یەکخستنەوەیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەوکاتە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرشوێنێک ئەرکی پێسپاردن ئەوان لەو شوێنە دەبن".
س.س

بیروڕا