کوردستانی

بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خوێندکاران لە خوێندنگە بنەرەتی و ئامادەییەکاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خوێندکاران لە خوێندنگە بنەرەتی و ئامادەییەکاندا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن وەرگرتنی قوتابیان لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکاندا تەنها لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافیا بێت و نەک بە پێوەرەکانی نمرە و تیروپشک و چاوپێکەوتن. 
  
لە نوسراوێکدا کە 22ی ئابی 2021 لەلایەن ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە و بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان نێردراوە جەختی دەکاتەوە کە هەرکاتێک بەپێی رێزبەندی خۆتۆمارکردن توانای وەرگرتنی قوتابخانەیەک تەواو دەبێت، قوتابیانی زیاد لە نزیکترین قوتابخانەی دیکە مافی خۆتۆمارکردنیان هەبێت. 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan