کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە نزیکەی 239 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی خستووەتە بازاڕەکانی دراوەوە، بە مەبەستی دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵایوکردووەتەوە، بانکی ناوەندی عیراق بازاڕی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی بەرزکردووەتەوە بەجۆرێک فرۆشتنی دۆلار بەڕێژەی 1.48 بەرزبووەتەوە وگەیشتۆتە 238 ملیۆن و 930 هەزار و 627 دۆلاری ئەمەریکی.

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو بڕی فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە گەیشتبووە نزیکەی  231 هەزار دۆلاری ئەمەریکی.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە