کوردستانی
چەند گولە هاوەنێک لە نزیک هەولێر کەوتنەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاند، چەند هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر لە نزیک قوشتەپە لە گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپە کەوتنە خوارەوە، هاوەنەکان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021 هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە لەو بارەیەوە ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاگادارکراینەوە کە چەند هاوەنێک لە نزیک قوشتەپە کەوتوونەتە خوارەوە و ئێستا تیمەکانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێکۆڵینەوەکان لە لایەن ئاسایشەوە بەردەوامە و تا ئەم ساتە دڵنیانین کە هاوەنە یان کاتیۆشایە، بەڵام ئەوەی جێ خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر هاوڵاتییانی سنورەکە نەکەوتووە".
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە و تەتەراوە لەسەر رێگەی سەرەکیی هەولێر-کەرکووکن، ستار ئاغا عومەر وتی " پێدەچێت ئامانجی هاوەنەکان رێگەی گشتی بووبێت، چونکە لەو ناوچانەدا هیچ بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی کوردستانی لێنییە".

ر. ر
بیروڕا