کوردستانی
بەنزین لە سلێمانی هەرزانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کەمێک پێش ئێستا ئەو بەنزینەی کە لە پاڵاوگەکانی کوردستان بەرهەمدەهێنرێت گەیشتە شەش بەنزینخانەی سلێمانی و دەستکرا بە فرۆشتنی بە نرخی 730 دیناری عیراقی بۆ هەر لیترێک.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە لایەن کۆمپانیایی کارەوە بەنزین بەنرخێکی هەرزانتر بۆ شەش بەنزینخانەی شاری سلێمانی دابینکراوە، لە ئەمڕۆ بەدواوە هاوڵاتییان دەتوانن لەو بەنزینخانانە بە 730 دینار بۆ هەر لیترێک بەنزین تێبکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمە هەنگاوێکی باشە و هیوادارین بەردەوامبێت و نرخی بەنزین زیاتر داببەزێت و بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بەشیوەیەکی گشتی لێی سودمەندبن".
ر. ر

بیروڕا