کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت رێكبخرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت رێكبخرێنەوە
مەودا میدیا-

جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریکاری وەزارەتەکان و سەرۆکی دەستەکان کۆبوەوە و رایگەیاند، باوەڕی تەواویان بەوەیە کە دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت رێكبخرێنەوە لەسەر بنەمای دامەزراوەیی بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و جیبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی حکومەت.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021 قوباد تاڵەبانی,  جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر لەگەڵ بریکاری وەزارەتەکان و سەرۆکی دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنییەتی رێکخستنەوەی کاروباری دامودەزگاکانی حکومەت لەسەر بنەمای شۆڕكردنە‌وە‌ و دیاریکردنی دەسەڵاتەکان و دروستکردنی پەیوەندی پتەوتر لەنێوانیاندا کۆبوەوە و رایگەیاند "بەکارهێنانی تەواوی دەسەڵاتەکان بە هەماهەنگی وەزیرەکان لەسەر بنەمای یاسا و رێنماییەکان بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی چاکسازی لە هەموو سێکتەرەکان بەگرنگ دەزانن".

ئامەژەی بەوەشکردووە "دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت رێكبخرێنەوە لەسەر بنەمای دامەزراوەیی بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و جیبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە کۆبووەنەوەکە جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە سود لە ئەزمون و توانای بریکارەکان و دەستەکان وەربگیرێت لە ئەنجومەنەکانی (ئابوری، چاکسازی، نەوت و غاز و وەبەرهێنان)".
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan