کوردستانی
دابەشکردنی مووچە بەفەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی 100% مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت و بەپێی سیولە لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی گشت وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت بەبێ لێبڕین".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا "بەپێی سیولە لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی گشت وەزارەتەکان دابەشدەکرێت".
راگەیاندنی وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لەکاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی عیراق 200 ملیار دینارەکەی رەوانە نەکردوە، کە هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نوسراوی خەرجکردنی رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق کرد.
ر. ر

بیروڕا