کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی له ئافره‌تێك كردبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیرکردووە كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تی له ئافره‌تێك كردووە و بڕی سێ هەزار دۆلاریشی لێ سەندووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە "پاش ئه‌وه‌ی ژنێک له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد به‌ناوی (م، ح،ع له‌دایكبووی 1996) كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ی ناسیویه‌تی و دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تییه‌كانیدا بڕی 3000 دۆلار (30 وه‌ره‌قه)ی له‌سكاڵاكار وه‌رگرتوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ماوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار داوای بڕێكی دیكه‌ی پاره‌ی له ژنەكه كردووه، بۆیه ئافره‌ته‌كه ناچار ده‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو تۆمار ده‌كات و پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبار و سه‌یركردنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێریی و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن هێزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژئاواوه ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو "تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی دووی له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن".

ر. ر
بیروڕا