کوردستانی
چیتر ئەم پارەیە لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، پارەی پشکنینی دووبارەی کۆرۆنا لە کاتی گەڕانەوە لە وڵاتی ئێران لادەبرێت و چیتر هاوڵاتییان پارەی پشکنین نادەن و کار بە پشکنینی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند "بە ھەوڵدانێکی زۆر و گفتوگۆکردن لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، توانیمان ئەو بڕە پارەیە لابەرین کە لە ھاوڵاتییان و بازرگانان وەردەگیرا لە دیوی ئێرانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ھاوڵاتییان و بازرگانان و خوێندکاران و نەخۆشان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە رێگەی دهروازه سنووریهكانی نێوان ههرێمی كوردستان لهگهڵ ئێران، لەدیوی ھەرێمی کوردستان پشکنینیان پێ دەکرا، بەڵام لە دیوی ئێران قبووڵ نەدەکرا و به بڕێك پارهیان لێوەردەگیرا لەبەرانبەر دووبارە ئەنجامدانی پشکینی کۆرۆنا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رێکارە ، ببوە بارگرانی زۆر بۆ ھاوڵاتییان، خۆشبەختانە توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و لە چەند رۆژی داھاتودا ئەو رێکارە لادەبرێت و کار بە پشکنینی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ئهو كهسانهی كه له دهروازه سنورییهكان و فرۆكهخانهكانهوه سهردانی ئێران دهكهن دووباره پشكنینی كۆرنایان بۆ ناكرێت، تهنها یهكجار پشكنین دهكرێت و بۆ ماوهی چوار رۆژ كاری پێدهكرێت".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا