کوردستانی
ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ سۆشیاڵ میدیای تەنیبوو رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سکرتێری رێکخراوی بزووتنەوەی خوێندکارانی کوردستان رایگەیاند، وێنەی ئەو کارتەی ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە هی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان نییە و کارتەکە ساختەیە.
باوان رزگار، سکرتێری رێکخراوی بزووتنەوەی خوێندکارانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "بۆ رای گشتی و کەسانێکی بێ ئاگا لە راستی و دروستی ئەم ھەواڵە کە زۆرێک لە پەیجەکان لەسەر ھیچ بنەمایەکی راستی و بەڵگەی درووست وێنە و ھەواڵی کارتێکی ساختەیان بڵاو کردۆتەوە کە دوورە لە راستییەوە و خوێندکار (عبداللە مەحمود محمد) خوێندکارێکی دەرەکی بووە و تاقیکردنەوەی بەشی وێژەی کردووە، بەڵام وێنەی کارتی بڵاوکراوە ساختەیە و نوسراوە بەشی زانستی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پلەو پۆستی حوکمی و پەرلەمان کاتێک دەدرێتە کەسێکی حزبی پێی دەوترێت پۆستی سیادی و لەسەر بنەمای بڕوانامە نابەخشرێت و لەسەر ئەساسی بڕیاری حزبی یاخود کۆکردنەوەی دەنگ یاخود بە اتفاق دەبەخشرێتە ئەوکەسەی کە لەو پۆستەدا دادەنرێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "قبوڵ نەکردنی ھەق و مافی خەڵک خواردن و (واصتە)بۆ دەرچوون لەو قۆناغە لەلایەن ئەم "بەڕێزەوە" قبوڵ نەکراوە و چاوەڕوانی نەتیجیە راستەقینەی خۆی بووە ئەگینا کارێکی لەم شێوەیە بۆ وەزیرێک کارێکی ئاسان دەبوو، بەڵام ھەست کردن بە بەرپرسیارێتی و سلوکییەت بەرزی رێگەی نەداوە فێرخواز بە نایاسای ئەو قۆناغە تێپڕێنێت کەئەمەش جێگەی دەست خۆشییەنەک تانە لێدان".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەشێک لە پێگە هەواڵی و پەیجەکانی سۆشیال میدیادا وێنەی کارتێک بڵاوکرایەوە کە گوایە هی عبداللە مەحمود محمدی وەزیری کاروباری شەهیدان و هەنفالکراوانی کوردستانەوە و دەرنەچووە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ی ئاماددەی.
ر. ر

بیروڕا