کوردستانی

وەزیری کشتوکاڵ بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دادەبەزاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کشتوکاڵ بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دادەبەزاند
مەودا میدیا-

 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە دەسەڵاتەکانی وەزارەتەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکان دابەزاند کە پێشوتر بۆ سەرجەم ئەو کاروبارانە دەبوایە هاوڵاتییانی لەسێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم سەردانی هەولێر بکەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی کردووە رایگەیاندووە "لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران، خاوەن کار، پرۆژەکانی کشتوکاڵی، سامانی ئاژەڵ، کەرتی پەلەوەری و کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری و کارگێریەکانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەزاند".

نوسراوەکە بە فەرمانی وەزاری (5755) لە (22-8-2021) و واژۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کورستانی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ کراوە.

لە پێشتردا هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکان و سەرجەم ئەو کاروبارانە دەبوایە لە سێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام لە مەودوا لەناو پارێزگاکانی خۆیاندا کاروبارەکانیان بۆ راییی دەکرێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan