کوردستانی
کەشوهەوای شارەکانی هەرێم ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە، دهۆک 40 پلە، سلێمانی 44 پلە، هەڵەبجە 43 و کەرکوک 47 پلە.

ر. ر
بیروڕا



