کوردستانی

لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار راگەیاند کە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و لێیانداوە و دواتریش چاویان كوێر كردبوو.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێك لە نزیك باخی گشتی كە چوار تۆمەتبار هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن 35 و بە هەرچواریان لێیانداوە و بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتبوون، پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی راپۆرتی پزیشكی دەركەوت بەهۆكاری لێدانەكە چاوێكی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەكراو بریندارەكە هیچ كام لە تۆمەتبارانی هەڵاتوی نەدەناسی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەئەنجام گەیشتنی لێكۆڵینەوەكان توانرا لەماوەیەكی كەمدا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران  (أ ، م ، م - ق،خ،خ- س،خ،ع- م،أ،س) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan