کوردستانی

زاخۆ؛ کچێک بەدەستی براکەی دەکوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زاخۆ؛ کچێک بەدەستی براکەی دەکوژرێت
مەودا میدیا-

لە ناحیەی باتیفان کچێک بەدەستی براکەی خۆی دەکوژرێت و بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفانیش رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشممە 25ی ئابی 2021 لە ناحیەی باتیفانی سەربە قەزای زاخۆ کچێک بە دەستی براکەی کوژرا، لەسەر رووداوەکەش فەرهاد مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفان بە مەودا میدیای راگەیاند، ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لە سنوری ناحیەکەمان و دەرکەوت کە کوڕێک خوشکەکەی خۆی کوشتووە، بەڵام جارێ هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

ئامەژەی بەوەشکرد، پۆلیسی باتیفان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکرا و  نازاندرێت بۆچی ئەو کارەی ئەنجامداوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan