کوردستانی

ئاگاتان لێیە بە چ فێڵێک پارە لە خەڵک دەسەنن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاتان لێیە بە چ فێڵێک پارە لە خەڵک دەسەنن؟
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، 10کەسیان بە تۆمەتى ئەنجامدانى مامەڵەى ساختە و پارە سەندن لە خەڵک بە زەبرى چەک دەستگیرکردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوو باندێکیان دەستگیرکردووە کە لە هەشت تۆمەتبار پێکهاتبوون لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەناوی مامەڵەکردن بە دۆلاری بلۆککراوی لیبی خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە و  دواتر بەزەبری چەک پارەیان لێسەندون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەڵمەتێکى دیکەدا دووکەسیان بەهەمان تۆمەت دەستگیرکردووە، وتیشی، ئەو کەسانەى ئەو جۆرە مامەڵانە دەکەن تەنها مەبەستیان هەڵخەڵەتاندن و پارەسەندنە لە خەڵک.

هاوکات وتەبێژى پۆلیسى هەولێر داواى لە هاوڵاتییان کرد بەو جۆرە مامەڵانە هەڵنەخەڵەتێن و رەتیشیکردەوە دۆلارى لەو جۆرە لە هەرێمى کوردستان هەبێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan