کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سۆران لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەى كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەردا دەگیرێت و دەبێت بڕی 75 هەزار دیناریش کرێی گواستنەوەی کرێن بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سۆران لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەى كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەردا دەگیرێت و دەبێت بڕی 75 هەزار دیناریش کرێی گواستنەوەی کرێن بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "ههموو ئهو ئۆتۆمبیلانهی بێ سهرهتان وهك ( مانفێست، تابلۆی بیانی، تابلۆی ساخته، بێ تابلۆ و ژمارهی كاتی ماوه بهسهر چوو)، كه له ناو شار رادەوستن دەستیان بە سەر دادەگیرێت و به كرێنی هاتوچۆ دهگوازرێنهوه بۆ گهراجی بهرێوهبهرایی هاتوچۆی سۆران".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، به پێی بریاری ژماره (79 /سالی 2016) بڕی 75 هەزار دینار رسوماتی گواستنهوهی كرێن به پسولهی (68 آ ) لێیان وهردهگیرێت دواتر بهپێی بهیانی ژماره (1 و 7) ساڵی 2016 رێكاری یاساییان لهگهڵدا دهكرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لە سنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



