کوردستانی
بارزانی و مالیکی کۆکن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لە سەڵاحەدین كۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا كردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئابی 2021 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نوری مالكی، سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و شاندێكی یاوەری كرد و لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت و گەرەنتی ئەوەش هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەروەها هەموو لایەكیش رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن.
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی كشانەوەی چەند لایەنێك لەوانە رەوتی سەدر، باس لە ئەگەری دواخستنی پرۆسەكە دەكرێت.
ر. ر

بیروڕا