کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردنى دوو کەسى راگەیاند بە تۆمەتى بڕینى قاسەى خێرى مزگەوتێک کە سەرجەم پارەکەیان بردبوو.

 لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بنکەی پۆلیسی  بیارە  توانیان دوو تومەتبار دەستگیر بکەن کە ماوەیەک پێش ئێستا  قاسەی خێری مزگەوتی  بەڵخەیان  بڕی بوو سەرجەم پارەی قاسەکەیان بردبوو".
  
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای داننان بەتاوانەکەیان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە لەئێستادا راگیراون بەپێی مادەی یاسایی 444 لە بنکەی پۆلیسی بیارە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،س
Qaiwan
Qaiwan