کوردستانی

دوو برا بە دەستڕێژی گوللـە کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان سوتێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو برا بە دەستڕێژی گوللـە کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان سوتێندرا
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەوام دوو برا لە شاری هەولێر لە نزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و کوژران، دواتریش ئۆتۆمبێلەکەیان سوتێندرا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەوام دوو برا کە کارمەندی فڕۆکەخانەی هەولێرن لە شاری هەولێر لە نزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و کوژران.

هەربەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئۆتۆمبێلی ئەو دووبرایە سوتێندراوە، هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، لەئێستادا پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەیە و لێکۆڵینەوە دەکات.
س.س
Qaiwan
Qaiwan