کوردستانی
عیراق بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزیری نەوتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان داوە، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمشەو پرۆسەی ناردنەکە دەستپێدەکات.
کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "بە فەرمانی وەزیری نەوتی عیراق لە ئەمشەوەوە پرۆسەی ناردنی بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنی کەرکوک راسپێردراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەنزینەکە بە تانکەر لە کەرکوکەوە دەنێردرێتە هەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت، هەروەها فەرمانی ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزین رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە رۆژی 21-08-2021 دەرچووە، بەڵام لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت".
پێشتر وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند "لە 23ی ئابەوە رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650 دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت".
س.س

بیروڕا