کوردستانی

پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو براکەوە ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو براکەوە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر زانیاری لەبارەی کوشتنی ئەو دوو برایەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە دەستڕێژی گولـلە کوژران و ئۆتۆمبێلەکشیان سوتێندرا ئاشکرا دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئابی 2021  ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوی کوشتن لە سنووری قەزای خەبات ناحیەی رزگاری شارۆچکەی سێبیران  دەستبەجێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەوڵێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ڵێکۆڵینەوە، لەئەنجامدا دەرکەوت کە دوو برا کوژراون بەناوەکانی (رێناس ستار خدر و رەنجدەر ستار خدر)".

ئاماژە بەوەشکراوە "زانیاری لەسەر کێشەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش کۆکرایەوە کە بەناوی (ی.ق.ع)ە کە ناسیاوی کوژراوانی ناوبراون وە هۆکارەکەشی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە بۆ ئەنجامدانی رێڕەوی یاسایی بەرانبەر تۆمەتباری ناوبراو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan