کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: پێویستە لە دامودەزگاکان کارئاسانی تەواو بۆ خەڵک بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە لە دامودەزگاکانی حکومەت رۆتین کەم بکرێتەوە و کارئاسانی تەواو بۆ خەڵک بکرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر كۆبوونەوەیەكی لەبارەی پێداچوونەوەی رسومات ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا میکانیزمێكی گونجاوتر دیاریبكرێت بۆ رێکخستنەوەی رسومات.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەبێت وەرگرتنی رسومات بە شێوەیەک رێکبخرێتەوە کە یارمەتیدەری جووڵەی بازرگانی و بووژانەوەی بازاڕ بێت، پێویستە لە دامودەزگاکانی حکومەت رۆتین کەم بکرێتەوە و کارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتییان بکرێت".
س.س

بیروڕا