کوردستانی

وەزارەتى بازرگانى: هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابەزاندنى نرخى ئارد لە بازاڕەکاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتى بازرگانى: هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابەزاندنى نرخى ئارد لە بازاڕەکاندا
مەودا میدیا-

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامى دەبێت بۆ دابەزاندنى نرخى ئارد لە بازاڕەکاندا تا ئاستى گەیاندنى بە نرخى پێشوو.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، نەسرین محەمەد، بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سلێمانى بە هاوکارى لەگەڵ لیژنەى هاوبەشى قایمقامیەتى سلێمانى و سەندیکاى فڕن و نانەواکان هەستاون بە تاقیکردنەوەى ئەو ئاردەى کە لە بەشە خۆراکى ئەم مانگەدا لە بریکارەکانى خۆراک بەسەر هاوڵاتییان دابەش کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، نموونەى ئاردەکە کراوە بە نان و نانێى زۆر جوانى لێ دروست بووە و خاوەن فڕنەکان خواستى زۆریان لەسەر بووە

 لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، نرخى فەردەى ئارد لەشارى سلێمانى دابەزیوە بۆ ٢٣ هەزار دینار و هەوڵەکانى وەزارەتەکە لەپێناو زیاتر دابەزینى نرخى ئارد تا گەیشتنى بە ئاستى نرخى پێشوو، بەردەوام دەبێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan