کوردستانی
هەفتەی داهاتوو بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشاسازی رایگەیاند، بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 لەم رۆژانەدا دەگاتە هەرێم و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پیشاسازی سەربە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەم رۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بشێوەی چەکی بانکی دابەشی سەر جوتیاران دەکەین، کەئەمسال گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە" .
ئاماژەی بەوەشکرد شێوازی دابەشکردنەکەی بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی سێ ملیار و 941 ملیۆن دینار و ھەولێر دوو ملیار و 517 ملیۆن دینار و هەرچی دهۆکیشە 381 ملیۆن دینار دەبێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، لەسە رەتای ھەفتەی داھاتوو رێکارە ئیداریە کان دەست پێ دەکات و دواتر دابەش دەکرێت بە سە رجوتیاراندا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی دانەوێڵە و بانکە کانی ھەرێمی کوردستان.
ر. ر

بیروڕا