کوردستانی
ئەم گەڕەکانەی سلێمانی و دەوروبەری بێ ئاودەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڕانی کارەبا لە کاتژمێر 12 شەوەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان- سلێمانی کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بووە و بۆ ماوەیەکی کاتی چەند گەڕکێک بێ ئاودەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئابی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی بڕانی کارەبا لە کاتژمێر 12 شەوەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئەڵلایی و بازیان پیرەمەگروون وەستاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی کارکردن و چاکردنن تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو دەست پێ بکاتەوە ، داوا لەهاوڵاتییان دەکەین ئاگادار بن و دەست بە ئاوەوە بگرن".
ر. ر

بیروڕا