کوردستانی

پڕۆسەی دادگایکردنی پێنج لە گیراوانی بادینان بۆ ماوەی 12 رۆژ پێشخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پڕۆسەی دادگایکردنی پێنج لە گیراوانی بادینان بۆ ماوەی 12 رۆژ پێشخرا
مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان رایگەیاند، لەسەر داوای تیمی پارێزەران، دادگای هەولێر دادگایی پێنج لە گیراوانی بادینانی بۆ ماوەی 12 رۆژ هێنایە پێشەوە.

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "تیمی پارێزەران دوای ئەوەی داواکاری هێنانە پێشی کاتی دادگایی پێنج گیراوی دیکەی بادینانمان پێشکەشکرد، ئەمڕۆ دادگا بڕیایدا کاتی دادگاییەکە لە 20ی ئەیلول بۆ 8ی ئەیلولی 2021 بهێنێتە پێشەوە واتا 12 رۆژ هێنراوەتە پێش".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیرکاروانەی وادەی دادگاییکردنەکەیان پێشخراوە هەریەکە لە (عامر خالید، فرسەت ئەحمەد، سلیمان کەمال، جەمال خەلیل و سلێمان موسا)یە.

ئەوە لە کاتێکدایە دەبوو دادگایکردنی ئەو پێنج دەستگیرکراوەی بادینان لە رۆژی پێنجی مانگی رابردوودا بەڕێوەبچوایە، بەڵام ئەوکات بە بیانوی ئامادەنەبوونی یەکێک لە دادوەران دادگاییەکا دواخرا.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan