کوردستانی

رۆژی یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی  وەزارەتی دارایی و ئابووریی و مووچەی هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە  دابەشدەکات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی و مووچەی هەردوو یەکەی حەفتا و هەشتای وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

لە مانگی رابردووەوە لێبڕین لەسەر مووچەی فەرمانبەران لابراوە و بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا دابەشکردنی مووچە بە بێ لێبڕین بێت، پێشتر جوتیار عادل، وەتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan