کوردستانی

هاوڵاتییەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە دهۆکەوە هەڵهاتبوو لە هەولێر کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە دهۆکەوە هەڵهاتبوو لە هەولێر کوژرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر هاوڵاتییەک دوای ئەوەی لە دهۆکەوە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هەڵهاتبوو کوژرا. 

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتنی هاوڵاتییەک بەناوی (محەمەد ساڵح حەسەن) لە گەڕەکی تەیراوە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

باسی لەوەشکردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەو هاوڵاتییە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شاری دهۆک رایکردووە و هاتووەتە شاری هەولێر و لە ئاکامدا کوژراوە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە ئێستاشدا دۆسیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan