کوردستانی
هەشت کۆمپانیا لە هەولێر داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە پشکنین و بەسەرکردنەوەی 13 کۆمپانیا لە شاری ھەولێر، بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆرەوە هەشت کۆمپانیایان داخراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە زنجیرە بەدواداچوونە یەکبەدوای یەکەکانی بەشی چاودێری بازاڕ/ دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قایمقامییەت 13 کۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر بەسەرکرانەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بە ھۆکاری پابەند نەبوون و سەرپێچی جۆربەجۆر و لادان لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هەشت کۆمپانیا داخران".
س.س

بیروڕا