کوردستانی

هەرێمی کوردستان و بەغدا دوو لیوای هاوبەش پێکدەهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان و بەغدا دوو لیوای هاوبەش پێکدەهێنن
مەودا میدیا-

نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی عیراق رایدەگەیەنێت سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، ئەنجامێكی باشی هەبوو، ئاماژە بەوەشدەکات لەبارەی دروستکردنی دوو لیوای هاوبەش هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتوون.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی عیراق بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە "شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەكردنی ئەو كێشانەی مابوون لەبارەی بەڕێوەبردنی ناوچە كوردستانییەكان بە هاوبەشی، سەردانی بەغدایان كرد و ئەنجامی سەردانەكە زۆر باش بوو و لەسەر هەموو كێشەكان گەیشتنە رێككەوتن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا ژوورە هاوبەشەكان كاری خۆیان دەكەن و زۆریش چالاكن و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكەن، ئەوەی مابوو دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش بوو، كە بە چ شێوەیەك بێت و مووچەیان چۆن دابین بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوولا گەیشتنە رێككەوتن و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە مەشق و راهێنان بكەن و بەسەر ناوچەكاندا دابەش دەكرێن، كە تا پێش هەڵبژاردنەكان ئەو پرسە یەكلا دەبێتەوە، چونكە هەموو كارەكانیان تەواو بوون و تەنها مەشق و راهێنانیان ماوە ئەویش بەم نزیكانە دەبێت".

س،س
Qaiwan
Qaiwan