کوردستانی
منداڵێکی هەشت ساڵ لە دوکان خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ کەوتووەتە ناو ئاوی دوکانەوە و خنکاوە، بەبێ ئەوەی کەسوکارەکەی پێی بزانن، دواتر کەسوکارەکەی خەبەریان بۆتەوە و لایەنی پەیوەندیداریان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی ئاگادار کردووەتەوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی قەزای دوکان، ئەو منداڵەی خنکاوە ناوی (بەشار ئومێد)ە و تەمەنی هەشت ساڵە، لەگەڵ کەسوکارەکەی لە کەرکوکەوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان هاتوونەتە قەزای دوکان.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا دوای دەرهێنانەوەی تەرمی منداڵەکە، رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دوای لێکۆڵینەوە تەرمەکەی دەدرێتەوە بە کەسوکارەکەی.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا