کوردستانی

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی کابول دەردەبڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی کابول دەردەبڕێت
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کابول سەرکۆنە دەکات و هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ هەینی 27ی ئابی 2021 لە تویتێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی رۆژی رابردووی فڕۆکەخانەی کابول رایگەیاند "ئێمە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکانی رۆژی پێنجشەممە دەکەین کە بوونەهۆی کوژرانی دەیان هاووڵاتیی ئەفغانی و سەربازانی ئەمریکی ، هۆش و نزاکانمان لەگەڵ قوربانییان، خێزان و خۆشەویستەکانیانە".

رۆژی پێنجشەممە 26ی ئابی 2021 تەقینەوەیەک لە دەروازەی سەرەکیی فڕۆکەخانەی کابول روویدا و دوای ئەو تەقینەوەیەش بە کەمتر لە کاژێرێک، تەقینەوەی دووەمیش روویدا، چەند سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەکانی کابول بە میدیا جیهانییەکانیان راگەیاندووە، 1338 کەس لە تەقینەوەکاندا برینداربوون و 90 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. 

داعش هەرزوو بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە و هێرشەکانی فڕۆکەخانەی کابول راگەیاند، لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەکەش 13 سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوونە، چاوەڕێدەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببێتەوە. 

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال