کوردستانی

سلێمانی؛ کاتی دابەشکردنەوەی ئاو دیاری کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ کاتی دابەشکردنەوەی ئاو دیاری کرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، کێشە تەکنیکییەکانی پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی چارەسەر کراوە، لە ماوەی 20 کاتژمێری داهاتوودا دەست بەدابەشکردنەوەی ئاو دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیایی راگەیاند، کێشە تەکنیکییەکانی پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان سلێمانی لە لایەن تیمەکانمانەوە چارەسەر کراوە، لە ماوەی 20 کاتژمێری داهاتوودا دەست بەدابەشکردنەوەی ئاو دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام بەهۆی پڕبوونەوەی خەزانەکانی ئاو رەنگە 20 کاتژمێر کاتی بووێت هەتا خەزانەکان پڕدەبنەوە و دووبارە ئاو بۆ گەڕەکەکان بەردەدرێتەوە بە پێی ئەو نۆرەیەی کە دیاری کراوە.

هاوکات سەبارەت بە گرفتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی وەک (ئەڵڵای و بازیان و چەمچەماڵ) بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، هەر لە دوێنێ ئێوەارەوە بەهۆی کارمەندانی ماندونەناسی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی کێشەکە چارەسەرکراوە.

ر. ر

 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال