کوردستانی

هەپەگە: سوپای تورکیا گازی کیمیایی دژی گەریلاکانمان بەکاردێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: سوپای تورکیا گازی کیمیایی دژی گەریلاکانمان بەکاردێنێت
مەودا میدیا-

هەپەگە رایگەیاند، سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ چەند ناوچەیەکی دیکە گازی کیمیایی بەرانبەر گەریلاکانمان بەکارهێناوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە راگەیەدراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرانبەر چەند چالاکییەکی گەریلاکانمان دژی سوپای تورکیا و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان سوپای تورکیا گاز و چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا بەکارهێناوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو "سوپای تورکیا بە هۆی ئەوەی کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل و گردی سۆردا لە بەرانبەر بەرخۆدانی مێژویی هێزەکانماندا تەنگاوبوون و بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی هەوڵدەدەن هێزەکانمان تێکبشکێنن".

لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامە لە سیخوڕی کردن بەسەر جموجۆڵی هێزەکانمەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan