کوردستانی
نرخی بەنزین دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی 50 دینار دابەزی و لە 850 دیناروە بوو بە 800 دینار.
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی 50 دینار دابەزی و لە 850 دیناروە بوو بە 800 دینار.
ئەمڕۆ هەینی 27ی ئابی 2020 بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، لە ئەمشەوەوە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ھەمان کوالیەتی پێشوو لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی 50 دینار دابەزێنرا و لە 850 دینارەوە کرا بە 800 دینار، بەڵام نرخی بەنزینی موحەسەن و سۆپەر وەک خۆیەتی.
سەبارەت بە ھۆکاری دابەزاندنی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕێکی زیاتر بەنزین لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە ھاوردەی سلێمانی کراوە و ھۆکارێکی دیکەش ئەوەیە لە ماوەی رابردووشدا بەھۆی بەرزی نرخی بەنزین بازاڕی فرۆشتنی خاوبووەوە و ھەوڵدەدرێت بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردووەدا کە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 23ی ئابەوە نرخی لیترێک بەنزین دەبێتە 630 دینار بەڵام نرخی بەنزین ھەر وەک خۆی مایەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



