کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەى سلێمانى قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەى سلێمانى قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەى سلێمانى قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە کە کەم و کوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەران لە سیستمى e-parwarda  تۆماربکەن، پێش ئەوەى زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری رابگیرێت.  

 بەڕێوەبەرێتیی پلاندانانی پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەکدا رایگەیاند، داواکارین بەپەلە لە رێگەی بەکارھێنەری قوتابخانەکانتانەوە پێداچوونەوە بە کەم و کوڕی میلاکاتی قوتابخانە و مامۆستایان و فەرمانبەرانتان بکەن لە سیستمی e-parwarda چوونکە لە ماوەیەکی نزیکدا زیادکردن و سڕینەوەی زانیاری رادەگیرێت.

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر قوتابخانەیەک زانیارییەکانى نوێنەکاتەوە لەو سیستمە خۆى بەرپرسیار دەبێت.  

ر. ر
  
 




Qaiwan
Qaiwan